قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی التین

كوردی

سوره‌تی التین - تعداد آیات 8
وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ ( 1 ) التین - الآية 1
سوێند به هه‌نجیرو زه‌یتوون (که دوو میوه‌ی به‌سوودو به‌که‌ڵکن، سوێند خواردنی خوا به دروستکراوانی بۆ سه‌رنج ڕاکێشانمانه‌، به‌ڵام سوێند خواردنی ئێمه گه‌وره‌یی و گرنگی سوێند پێ خۆراوه‌که ده‌گه‌یه‌نێت).
وَطُورِ سِينِينَ ( 2 ) التین - الآية 2
به‌کێوی طوری سینا (که خوا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تی موسا، له‌وێدا کرد).
وَهَٰذَا الْبَلَدِ الْأَمِينِ ( 3 ) التین - الآية 3
سوێند به‌م شاره ئه‌مینه‌، که (مه‌ککه‌) یه‌.
لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ ( 4 ) التین - الآية 4
به‌ڕاستی ئێمه ئینسانمان له جوانترین شێوه و ڕێکوپێکترین شێوازدا دروست کردووه له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌.
ثُمَّ رَدَدْنَاهُ أَسْفَلَ سَافِلِينَ ( 5 ) التین - الآية 5
(ئه‌گه‌ر ڕێبازی خواناسی نه‌گرێت) سه‌ره‌نجام ده‌یخه‌ینه نزمترینی شوێنه نزمه‌کانه‌وه (له دۆزه‌خدا).
إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فَلَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍ ( 6 ) التین - الآية 6
جگه له‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کارو کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌، پاداشتی هه‌میشه‌و نه‌بڕاوه بۆیان ئاماده‌یه‌.
فَمَا يُكَذِّبُكَ بَعْدُ بِالدِّينِ ( 7 ) التین - الآية 7
جا ئیتر (ئه‌ی ئینسانی سه‌ر که‌ش) چی وای لێکردوویت باوه‌ڕت به‌ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه نه‌بێت دوای ئه‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌؟
أَلَيْسَ اللَّهُ بِأَحْكَمِ الْحَاكِمِينَ ( 8 ) التین - الآية 8
ئایا خوا چاکترین فه‌رمانڕه‌وا نیه‌؟ دادپه‌روه‌رترین فه‌رمانڕه‌وا نیه‌؟ (که‌چی تۆی سه‌ر که‌ش پێی ڕازیی نیت!!).

كتێبه‌كان

  • زه‌كاتی ماڵی بازرگانیزه‌كات مافی خوایه‌ له‌ ماڵ وساماندا بۆ شایسته‌كانی ودووه‌مین پایه‌ی سه‌ره‌كی ئیسلامیشه‌ دوای نوێژ له‌ چوار فه‌رزه‌كانی ئیسلام. له‌ (٨٢) ئایه‌تدا هاوشان له‌گه‌ڵ نوێژدا باسكراوه‌ له‌ قورئاندا. وه‌ هه‌رشتێك جگه‌ له ‌ئاڵتون وزیو له‌ كه‌ل وپه‌ل وهه‌موو بابه‌تێك شیاو بێت بۆ بازرگانی وه‌كو : ئامڕاز وجل وبه‌رگ وخشڵ وئاژه‌ڵ وزه‌وی وخانوو...پێی ده‌وترێت ( عروض التجاره‌ ) .

    دانه‌ر : ئیحسان بورهان الدین

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/202833

    تحميل :زه‌كاتی ماڵی بازرگانیزه‌كاتی ماڵی بازرگانی

  • چۆن ته‌وبه‌ بكه‌م؟ته‌وبه‌كردن: مانای گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ له‌و شتانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره پێی ناخۆشه‌، بۆ ئه‌و ‌ شتانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی خۆشه‌.

    دانه‌ر : مامۆستا عه‌لی خان

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز - مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/184829

    تحميل :چۆن ته‌وبه‌ بكه‌م؟

  • رۆژووئه‌م كتێبه‌ باسی هه‌موو شتێك ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ رۆژوه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌ پێناسه‌ی رۆژوو فه‌رزه‌كانی و سوننه‌ته‌كانی و مه‌رجه‌كانی و به‌تاڵكه‌ره‌وه‌كانی و پاداشتی رۆژوان له‌ دونیا و قیامه‌تدا.

    دانه‌ر : عه‌بدولڕه‌حمان نه‌جمولدین

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی تیشك http://www.tishkbooks.com

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/90445

    تحميل :رۆژوو

  • حه‌رامه ‌فه‌رامۆشكراوه‌كانله‌م نامێلكه‌یه‌ خوێنه‌ری به‌ڕێز ژماره‌یه‌ك له‌ حه‌رامه‌ فه‌رامۆشكراوه‌كان ده‌بینێت كه‌ حه‌رام بونیان جێگر بوه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی قورئان سوننه‌ت، وه‌ ئه‌م قه‌ده‌غه‌كراوانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت له‌ لایه‌ن زۆرێك له‌ موسڵمانان ، خوا په‌نامان بدات.

    دانه‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح المنجد

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : رۆژان ڕه‌ئوف

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/173055

    تحميل :حه‌رامه ‌فه‌رامۆشكراوه‌كانحه‌رامه ‌فه‌رامۆشكراوه‌كان

  • الولاء والبراء له‌ ئیسلام داله‌ بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی، ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو موسڵمانێك واجبه‌ له‌سه‌ری كه ئه‌و باوه‌وڕه‌ له‌ هزریدا بچه‌سپێت كه‌ خۆشه‌ویست وپشتیوانی ئیمانداران بێت ونه‌یاری ئه‌هلی شرك وبێباوه‌ڕان بێت، ئه‌مه‌ش مرۆڤی باوه‌ڕدار ده‌خاته‌ چوار چێوه‌ی ئاینه‌كه‌ی ئیراهیمی باوكی پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ علیه الصلاة والسلام...

    دانه‌ر : شێخ ساڵح فۆزان ئه‌لفۆزان

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/194271

    تحميل :الولاء والبراء له‌ ئیسلام داالولاء والبراء له‌ ئیسلام دا

اختر اللغة

اختر سوره‌تی

كتێبه‌كان

اختر تفسير

المشاركه

Bookmark and Share