قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی التكاثر

كوردی

سوره‌تی التكاثر - تعداد آیات 8
أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ ( 1 ) التكاثر - الآية 1
(خه‌ڵکینه‌!!) هه‌ڵپه‌کردن و پێشبڕکێتان بۆ زۆر کردنی (ماڵ و منداڵ و سامان و کۆشك و ته‌لارو... هتد) ئێوه‌ی سه‌رگه‌رم و سه‌رگه‌ردان و بێ ئاگا کردووه له خواناسی و دینداری.
حَتَّىٰ زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ ( 2 ) التكاثر - الآية 2
تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرن و ده‌برێنه گۆڕستان (ده‌خرێنه ناو گۆڕێکی ته‌نگ و ته‌سك و تاریکه‌وه‌).
كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ( 3 ) التكاثر - الآية 3
واز بهێنن، له‌مه‌ودوا ده‌زانن چ (قوڕێکتان بۆ خۆتان گرتۆته‌وه‌، چ به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ر خۆتان هێناوه‌).
ثُمَّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ( 4 ) التكاثر - الآية 4
دیسانه‌وه ده‌ڵێم: واز بهێنن.
كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيَقِينِ ( 5 ) التكاثر - الآية 5
واز بهێنن، ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانزانی، به‌زانین و دڵنیایه‌کی ته‌واوه‌وه (وا بێ ئاگا نه‌ده‌بوون له خواناسی).
لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ ( 6 ) التكاثر - الآية 6
سوێند به‌خوا بێگومان دۆزه‌خ ده‌بینن (دۆزه‌خێکی تۆقێنه‌رو پڕ له ئازارو ناسۆره‌).
ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ ( 7 ) التكاثر - الآية 7
دووباره سوێند به‌خوا دۆزه‌خ به‌چاوی سه‌رتان ده‌یبینن به ئاشکراو دڵنیا ده‌بن (که چه‌نده سامناکه‌).
ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ ( 8 ) التكاثر - الآية 8
پاشان سوێند به‌خوا له‌و ڕۆژه‌دا پرسیارتان لێ ده‌کرێت ده‌رباره‌ی هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌کانی دنیا (چۆنتان په‌یدا کردووه‌و له چیدا به‌کارتان هێناوه‌).

كتێبه‌كان

  • زیانه‌كانی گۆرانی مۆسیقا له‌ ژێر رۆشنایی قورئان و سوننه‌ت و وته‌ی زانایانداهه‌ركه‌سێك گومان و دوو دڵی هه‌یه‌ له‌ حه‌رامی گۆرانی و مۆسیقا، ئه‌وا با گومانه‌كه‌ی لابدات و فه‌رمایشته‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار وه‌ربگرێت و دوو دڵی نه‌مێنێت، له‌ حه‌رامێتیدا، چونكه‌ به‌ دڵنیایی ئایه‌تی قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم زۆر هاتووه‌ له‌سه‌ر حه‌رامی و گوێگرتن لێی.

    دانه‌ر : ئه‌بو به‌كر ئه‌حمه‌د

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/371706

    تحميل :زیانه‌كانی گۆرانی مۆسیقا له‌ ژێر رۆشنایی قورئان و سوننه‌ت و وته‌ی زانایاندا

  • بڵێین: ( لا إله إلا الله ) سه‌رفرازده‌بن" لا إله إلا الله " چاكترین و گه‌وره‌ترین ووته‌یه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رفرازیت ده‌وێت له‌ دونیا و قیامه‌ت ئه‌وه‌ به‌ڕاستی بڵێ: " لا إله إلا الله " و كاریشی پێ بكه‌، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان به‌م وشه‌یه‌ ده‌ستی به‌ بانگه‌واز كردوه‌ له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كه‌ی.

    دانه‌ر : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/144550

    تحميل :بڵێین: ( لا إله إلا الله ) سه‌رفرازده‌بن

  • چۆن مناڵه‌كانمان په‌روه‌رده‌ بكه‌ینباسی په‌روه‌رده‌ی منداڵان زۆر گرنگه‌، چونكه‌ به‌رژه‌وه‌ندی دایكان و باوكان و منداڵان پێكه‌وه‌ له‌سه‌ری ئه‌وه‌ستێ، به‌ڵكو باشه‌ ڕۆژی كۆمه‌ڵگه‌ و ئوممه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ستێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام گرنگیه‌‌كی زۆر پێداوه‌.

    دانه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینو

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/162007

    تحميل :چۆن مناڵه‌كانمان په‌روه‌رده‌ بكه‌ین

  • به‌ڕاستی شاژنه‌به‌ڕاستی شاژنه‌: كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكێك وچه‌ند ئاموژگاریه‌كه‌ شێخ موحه‌مه‌د ئه‌لعریفی ده‌گێرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هانی مرۆڤ بدات بۆ ته‌وبه‌ كردن وگه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌...

    دانه‌ر : موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعه‌ریفی

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : مامۆستا مه‌جید حه‌مید مه‌جید

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/208570

    تحميل :به‌ڕاستی شاژنه‌

  • په‌یامێك بۆ بێداربوونه‌وه‌ی خوشكانی بێ ئاگائه‌م نامیلكه‌یه‌ له‌ سێ باسی سه‌ره‌كی پێكهاتووه‌: ١- یادخستنه‌وه‌... ٢- ڕووداوه‌كان... ٣- چاره‌سه‌ر وئامۆژگاری...

    دانه‌ر : صڵاح فائیق مه‌ردان

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/207832

    تحميل :په‌یامێك بۆ بێداربوونه‌وه‌ی خوشكانی بێ ئاگا

اختر اللغة

اختر سوره‌تی

كتێبه‌كان

اختر تفسير

المشاركه

Bookmark and Share