قورئانی پیرۆز » كوردی » كتێبه‌كان » بڵێین: ( لا إله إلا الله ) سه‌رفرازده‌بن
بڵێین: ( لا إله إلا الله ) سه‌رفرازده‌بن
" لا إله إلا الله " چاكترین و گه‌وره‌ترین ووته‌یه، وه ئه‌گه‌ر سه‌رفرازیت ده‌وێت له دونیا و قیامه‌ت ئه‌وه به‌ڕاستی بڵێ: " لا إله إلا الله " و كاریشی پێ بكه، چونكه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان به‌م وشه‌یه ده‌ستی به بانگه‌واز كردوه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كه‌ی.دانه‌ر : پشتیوان سابیر عه‌زیز
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
كتێبه‌كان
- قورئان چه‌كی بڕوادارانه‌ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ژیانی پێغه‌مبه‌ر ـ درودی خوای له سه‌ر بێت ـ و هاوڵانی بكه‌ین ده‌بینین خوێندنه‌وه‌ی قوڕئان پیشه‌یان بووه، چونكه ده‌یانزانی كه‌وا قورئان ژیانه... قورئان گیانه... ڕه‌مزی ناسینه‌وه‌ی له خوا ترس و عارفینه..داینه‌مۆی هێزی عیززه‌ت و سه‌ر به‌رزی دینه.
دانه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی ڕێگای ڕاستی http://www.regayrasty.org
- هه‌قیقه‌ت و فێڵه‌کانی شه‌یتان و چۆنیه‌تی به‌رنگاربوونه‌وه‌یئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستتان كه هه‌م ئاماده‌كردنه‌و هه‌م نووسین و هه‌م وه‌رگێردراوه له بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی سایتی ده‌نگی ئیسلامه، زۆر لایه‌نی گرنگی به خۆوه گرتووه‌و وه‌ڵامگه‌لێكی زۆر پرسیار‌و ڕه‌واندنه‌وه‌ی زۆر ته‌مومژی له خۆی گرێداوه، كه تاسه‌و تێنوێتی زۆرێك له مسوڵمانانی شكاندووه و له هیزرو بیری ناحاڵیانی هه‌ڵپێچاوه‌و هه‌قیقه‌ت و ماهییه‌تی ئه‌م دینه‌ی وه‌ك خۆ نیشان داوه، جگه له‌وه ڕه‌واندنه‌وه‌ی زۆر دووكه‌ڵی ڕه‌شی نه‌فامی له‌سه‌ر ڕه‌فتارو گوفتاری خه‌ڵكێكی بێ‌ئاگا له خه‌ته پانه‌گه‌ی ئیسلام و هه‌قیقه‌ت و ڕاستییه‌تی ئه‌م ئایینه پاكه‌ی ئیسلامی له خۆگرتووه، كه له ژێرناونیشانی فێڵه‌كانی شه‌یتاندا ئاماژه‌م به چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ داوه، له‌وانه: 1. هه‌قیقه‌تی شه‌یتان 2. مه‌سه‌له‌ی زیاره‌تی گۆڕه‌كان 3. مه‌سه‌له‌ی بوونی گۆڕ له مزگه‌وه‌ته‌كان 4. مه‌سه‌له‌ی دوعا‌و پاڕانه‌وه له سه‌ر گۆڕه‌كان 5. حوكمی مۆسیقا 6. به‌ڵای وه‌سوه‌سه‌كان 7. سۆفیگه‌رێتی 8. پاڕانه‌وه له مردوو 9. نیكاحی ماره‌به‌جاش 10. نیكاحی سیغه 11. ته‌ڵاقی سێبه‌سێ 12. شه‌یتان كێ له خشته ده‌بات؟ 13. هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان له دژایه‌تی كردن و فریودانی به‌نده‌كان 14. ده‌روازه‌ی له خشته بردنی به‌نده‌كان 15. چۆن ڕووبه‌ڕووی شه‌یتان ببینه‌وه؟ 16. له كۆتاییدا: حیكمه‌تی فه‌راهه‌م (خلق) کردنی شه‌یتان..
دانه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- چۆن پارێزگاری بكه‌ین له نوێژی به‌یانیانئاماده‌كردنی: احسان برهان ا‌لدین ئه‌م بابه‌ته باسی گرنگی نوێژی به‌یانی ده‌كات له مزگه‌وت؛ چونكه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای حاڵى مزگه‌وته‌كان و ئه‌وانه‌ى كه نوێژى تێدا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش ته‌ماشاى نوێژى به‌یانیان بكه‌یت، تووشى سه‌رسورِمان ده‌بیت، ژماره‌یه‌كى كه‌مى لێیه و جارى وایش هه‌یه له‌سه‌ر په‌نجه‌كانى ده‌ست ده‌ژمێردرێن.
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- به‌ڕاستی شاژنه‌به‌ڕاستی شاژنه: كۆمه‌ڵه چیرۆكێك وچه‌ند ئاموژگاریه‌كه شێخ موحه‌مه‌د ئه‌لعریفی ده‌گێرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هانی مرۆڤ بدات بۆ ته‌وبه كردن وگه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره...
دانه‌ر : موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعه‌ریفی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : مامۆستا مه‌جید حه‌مید مه‌جید
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- مردنمردن قه‌ده‌ریكی نوسراوه له كاتێكی دیاری كراودا و دواكه‌وتن و پێش كه‌وتنی بۆ نیه، گیان كێشان ئازارێكی زۆر به ئێشی هه‌یه‌و خه‌ڵكی تێیدا جیاوازن به پێی ئیمان و ته‌قوایان، ئیمانداران له كاتی گیان كێشاندا مژده‌ی به‌هه‌شتیان پێ ده‌درێت و رۆحیان سه‌رده‌كه‌ویت بو لای په‌روه‌ردگاریان، بێ باوه‌ڕانیش مژه‌ی دۆزه‌خیان پێ ده‌درێت و ڕۆحی بۆگه‌نیان له به‌رگیكی ته‌نگدا حه‌پس ده‌كرێت، ئازاری گۆڕ و خوشی گۆڕ هه‌قه‌و گۆڕ یان باخیكه له باخه‌كای به‌هه‌شت یان چاڵێكه له چاڵه‌كانی دۆزه‌خ.
دانه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی ڕێگای ڕاستی http://www.regayrasty.org












